٢٠ فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالم ئازاد کران. ئەسیرە ئازادکراوەکان باسیان لەوە کرد کە تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بوونەتەوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ٢٠ فەلەستینییان ئازاد کرد کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو. بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، ئەوانەی لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالم ئازادکرابوون، بە پاسەکانی سەر بە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور پێشوازییان لێکرا و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەوروپا لە شاری خان یونسی کەناری غەززە.
دەستنیشان کرا، ئەسیرەکان تووشی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەکانی زۆر توند بوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی حکوومەتی غەززە، داگیرکەران لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە سەدان غەززەیی دەستبەسەر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.